بەشى یاسا ڕاهێنان لەسەر چۆنیەتى باوەڕپێهێنان بەفێرخوازانى دەکات
بۆ پەرەپێدانى تواناى فێرخوازان لە بوارى یاسایی، سەرۆکایەتى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (28/2/2021) بە سەرپەرشتی (مامۆستاى یاریدەدەر شەوبۆ سەعید عەزیز) بۆ فێرخوازانى قۆناغی یەکەم بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بەمەشقپێکردنى فێرخوازان لەسەر چۆنیەتی شیکردنەوەی زانیاری یاسایی و، بەکارهێنانی لە مشتومڕی باوەڕپێکردن لە بابەتە دەستوورییەکان.
میتۆدۆلۆجی ڕاهێنانەکە لەسەر بنەمای شیکردنەوەی یاسایی و چۆنیەتی پەیرۆکردنی لە ناکۆکیە یاساییەکان لەگەڵ ڕاهێنانی پراکتیکی لەڕێگەی تاوتوێکردنى دۆخە هەنوکەییەکان و شیکردنەوەى بنچینە یاساییەکان و لێکۆڵینەوەی یاسایی.
ئامانجى سەرەکى چالاکیەکەش بریتی بوو لە پەرەپێدانى تواناى یاسایی و گەیشتنى فێرخوازان بەداهێنان لەکارامەیی باوەڕپێهێنان و شیکردنەوەی یاساییدا.