فێرخوازانى تەندروستى کۆمەڵ نەخۆشخانەى ڕاپەڕین تایبەت بەمنداڵان بەسەردەکەنەوە
لە چوارچێوەى سەردان و بەسەرکردنەوەى نەخۆشخانەکان، فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى تەندروستى کۆمەڵ سەردانى نەخۆشخانەى ڕاپەڕینى تایبەت بەمنداڵان لە شارى هەولێر دەکەن.
لەو سەردانەدا، کە ڕۆژى (٢٤/٢/٢٠٢١) لەلایەن سەرۆکایەتى بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ فێرخوازان ڕێکخرابوو، لەلایەن دکتۆر عەبدوڵلا ڕەشید سەرپەرشتى دەکرا.
فێرخوازان بەهاوکارى و هەماهەنگى کارمەندانى پزیشکى لە یەکەى فریاکەوتن و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى منداڵانى نەخۆش لە ناو نەخۆشخانە، ئاشنایى پرۆسەکانى چاودێریکردنى منداڵانى نەخۆش و چۆنیەتى چارەسەرکردنیان کران، سەردانەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان و لە نزیکەوە ئاشنابوون بەو بابەتانەى بەشێوەیەکى تیۆرى لە پۆلدا دەیخوێنن.