بەشی بایۆمیدیکاڵ سیمینارێک لەسەر بابەتەکانی دەرمانسازى بەڕێوەبرد
بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بەلایەنى دەرمانسازى و پەیوەستکردنى بەزانستەکەیان، سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سمنیارێکى بۆ پزیشکێکى دەرمانساز ڕێکخست.
ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتى (6/10/2022) لە هۆڵى (VIP) و بەئامادەبوونى مامۆستایان و فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ، پزیشکى دەرمانساز (عەلی عەبدوڵڵا عەلی) سیمینارێکى پێشکەشکرد.
لە میانەى پێشکەشکردنى سمینارەکەیدا (عەلی عەبدوڵڵا عەلی) باسى لە بوارى دەرمانسازى کرد و، ووتى: دەرمانساز و دەرمان ڕۆڵێکى گرنگیان لە بوارى پزیشکیدا هەیە، بۆیە گرنگە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ شارەزایی و ئەزمون لە بوارى دەرمان و جۆرەکانى پەیدا بکەن، وتیشى پەیداکردنى ئەزمون و شارەزایی وادەکات پەرەى زیاتر بە پیشەکەتان بدەن و، لە داهاتوودا کارئاسانى باشترتان بۆ دەکات بەتایبەت لە بوارى کارکردن، بۆ ئەوەش باسى ئەزمونى ژیان و کارکردنى خۆى بۆ فێرخوازان کرد.
لە بەشى کۆتایی سمینارەکەدا، فێرخوازان چەند پرسیارێکیان لەبارەى ئەزمونى ژیانى کارکردنى و سوود وەگرتن لە بوارە جیاوازەکان ئاراستەى (عەلی عەبدوڵڵا عەلی) کرد و، ئەویش وەڵامى پێویستى فێرخوازانى دایەوە.