بەشی تەندروستی کۆمەڵ چالاکیەکی خۆبەخشی بەڕێوەبرد
لە درێژەی کارو چاڵاکیەکانیاندا، بەچاودێرى سەرۆکایەتى بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، فێرخوازانى قۆناخی یەکەمی بەشە چالاکیەکى خۆبەخشیان بەڕێوەبرد.
ڕۆژى یەک شەممە، ڕێکەوتی ( ٢٤/٥/٢٠۲٢) ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ بەچاودێرى سەرۆکایەتى بەشەکەیان، لە نەخۆشخانەى نانەکەلى لە شارى هەولێر لە چالاکیەکى خۆبەخشیدا، کۆمەڵێک دیاریان بەسەر منداڵانی تووش بوو بە شێرپەنجە دابەش کرد.
لە میانەى بەڕێوەچونى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشنای دۆخى ژیان و بارى تەندروستى منداڵان بون، ئەوە جگە لە ئاشنابوون بەدۆخى کۆمەڵایەتى کەس وکاریان و ئەو ژینگەیەى تێدا دەژین، بۆ ئەوەش فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ هەوڵیاندا کەشێکی خەندە ئامێز و شادى بۆ پەپولەکانى ئەو نەخۆشخانەیە بڕەخسێنن .
لە بەرامبەردا، کەس وکارى منداڵەکان و ستافى نەخۆشخانەکە دەستخۆشیان لە فێرخوازانى بەشی تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان -هەولێر کرد.