بەشی دیزاینی ناوخۆ سەردانێکی زانستی بۆ کارگەیەکی مۆبیلیات ڕێکدەخات
بەشى دیزاینى لە زانکۆی چیهان – هەولێر بەردەوامە لە چالاکیە زانستى و مەیدانیەکانى بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بەژینگەى کارکردن و، چۆنیەتى کارکردنیان لە داهاتوودا، لەو چوارچێوەیەدا رۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (28/09/2022) بەسەرپەرشتی خاتوو مەیس نەسیر سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی سێیەم بۆ کارگەی مۆبیلیاتی مامۆ لە هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى کارگەکەدا، فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتی دیزاینکردن و دروستکردنی مۆبیلیات و شێوازەکانی بەستنەوە کران، لەهەمان کاتدا زانیارى پێویستیان لەبارەى ئەو کەرەستانە پێدرا، کە لە بازاڕی کاردا بۆ دیزاینی مۆبیلیات بەکاردەهێنرێن.
لە کۆتایشدا،فێرخوازەکان بە شێوەیەکی کردەیی ئاشنای پرۆسەی دیزاینکردن و دروستکردنی مۆبیلیاتی ماڵ و شێوازی بەستنەوەی بەیەکەوە کران.