فێرخوازانى ئەندازیاری شارستانی سەردانی پڕۆژەى دروستکردنى نەخۆشخانەی فێرکاریی جیهان دەکەن
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (27/9/2022) بەسەرپەرشتى خاتوو مەيس عبدالرزاق ابراهيم فێرخوازانى بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی پڕۆژەى دروستکردنى نەخۆشخانەی فێرکاری جیهانیان کرد.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکەدا، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى کاروبارى لایەنى ئەندازەى پڕۆژەکە کران بەتایبەت بەکارهێنانی ئامێر و کەلوپەل و پێداویستیەکان ڕێکخستنى زەوى بۆ یەکسانکردن و دیاریکردنی ئاستەکان و بڕی هەڵکۆڵین و پڕکردنەوەى پێویست بۆ کارەکانی ڕێگاوبان، هاوکات فێرخوازان لەلایەن ئەندازیارى سەرپەرشتیارى پڕۆژەکە زانیارى پێویستیان پێدرا لەبارەى کاری بیناسازی وەک سەقفی لاوەکی، زەوی، ئاوەڕۆ و، کارە کارەباییەکان.
ئامێرى دیاریکردنى ئاست و یەکسانکردنى زەوى (level) بە یەکێک لە ئامێرە سەرەکى و ئاسانەکانی بوارى ئەندازیار و ڕووپێوکارى بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکان دادەنرێ و ئەندازیار لە زۆر کاردا پشتی پێ دەبەستێت، ئەوەش بووە دەرفەتێک تا فێرخوازان لە داهاتوودا بەشێوەیەکى ئاسان کارى لەسەر بکەن.v