فێرخوازانى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دیپلۆماسی مۆزەخانەی شارستانی بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (27/09/2022) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر محمود اسماعیل محمد سەردانی مۆزەخانەی شارستانی هەولێریان کرد.
لەمیانی سەردانەکەیاندا، لەلایەن نادر بابەکر بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر باسى لە مێژوى مۆزەخانەکە و پێکهاتەیەکى و ئەو پارچە شوێنەواریانە کرد، کە لە مۆزەخانەکەیان نمایش کراوە، کە هەموویان ڕەنگدانەوەى مێژووی ناوچەکە بەگشتی و کوردستان بەتایبەتیە.
فێرخوازان لە نزیکەوە بەشە جیاکانى مۆزەخانەکە و ئەو پارچە شوێنەواریانەیان بەسەرکردەوە، کە لە مۆزەخانەکە نمایش کراون، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک پرسیاریان ئاراستەى بەڕێوەبەرى مۆزەخانەکە کرد، بۆ ئەوەش وتى: مۆزەخانەکەمان زۆر دەوڵەمەندە بە پارچەی شوێنەواری، كەلوپەلی كۆنی تێدا، کە مێژووى هەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ نۆ هەزار ساڵ تا ١٢ هەزار ساڵ پێش ئێستا، ئەوانە دەبێت، پارچە شوێنەوارى دیکەشمان هەیە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردینی نوێ، بۆیە کوردستان زۆر دەوڵەمەندە لەڕووی شوێنەوارەوە، بۆیە لە مۆزەخانەکەمان شوێنەوارى سەردەمی ساسانییەکان و دەوڵەتەکانی ئومەوی و عەباسی و سەردەمی نەینەوای كۆن و ئاشوورییەكان و سەردەمی كۆنتریشی تێدایە و ئێستا توێژینەوەیان لەسەر دەكرێت.
هەموو ئەم شوێنەوار و پارچە شوێنەواریانەى، کە لە مۆرزەخانەکە نمایش کراون، گێڕانەوەى مێژوى ئەو قۆناغە سیاسیانە کە ئەم ناوچەیەی پێدا تێپەڕیوە، گەیشتەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان.