بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی دانوستانێكى گریمانەیی بەڕێوەبرد
بۆ پراکتیزەکردنى وانە تیورییەکان و، چۆنیەتى بەڕێوەبردن و ئەنجامدانى دانوستاندن و کارى دبلۆماسى، سەرۆکایەتى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی لە زانکۆى جیهان-هەولێر دانوستانێکى گریمانەیی بەڕێوەبرد.
رۆژی دووشەممە ڕێکەوتى 14/ 2/ 2022 لە هۆڵی ئەكادیمای جیهان، بەسەرپەرشتى دکتۆر ئامانج عوسمان سەرۆکى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی، فێرخوازانى قۆناخى دوەم دانوستانێکى تایبەتیان لەبارەى دۆسیەى چەکى ئەتۆمى لە نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و ویلایەتەیەکگرتوەکانى ئەمریکا ئەنجامدا.
دانوستانانە گریمانەیەکە، بەچاودێرى یەکێتى ئەوروپا بەڕێوەچوو، لە میانەى بەڕێوەچونى دانوستانەکەدا، ژمارەیەک لە فێرخوازان ڕۆڵى نوێنەرانى کۆمارى ئیسلامى ئێران و، بەشێکى دیکەیان ڕۆڵى نوێنەرانى ویلایەتەیەکگرتوەکانى ئەمریکایان دەبینى، هەروەک ڕۆڵى یەکێتى ئەوروپاش لەلایەن ژمارەیەک فێرخوازى دیکە بینرا.
لە میانەى بەڕێوەچونى گفتوگۆکانى دانوستانەکەدا، فێرخوازان ئاشنایى شێوازى دانیشتن و، چۆنیەتى دەستپێکردنى گفتوگۆ و، خستنەڕوى تەوەرەى گفتوگۆکان و، پێشکەشکردنى ڕوانگە و تێڕوانینى هەریەک لە وڵاتان لەبارەى تەواوەکان بەشێکى دیکەى دادگا گریمانەیەکەى پێکهێنا.