بەشی چارەسەری سروشتی کلینکی ڕاوێژکاری چارەسەری سروشتی کردەوە
لە درێژەی کاروچالاکیەکانی سەرۆکایەتى بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆی جیهان -هەولێر و، بەمەبەستى خزمەتکردن بەنەخۆش کلینکی ڕاوێژکاری کردەوە.
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٧/٢/٢٠٢٢ سەرۆکایەتى بەشى چارەسەرى سروشتى لەناو کەمپى زانکۆى جیهان کلینکی ڕاوێژکاری چارەسەری سروشتی کردەوە، لە کلینکی ڕاوێژکاری چارەسەری سروشتی چەندین خزمەتگوزاری پێشکەش بە نەخۆشان دەکات لەوانە پشکنین و دیاریکردنی نەخۆشیەکە، پێدانی چارەسەر لە بوارەکانی نەخۆشی کۆئەندامی دەمار، ئێسک و جومگەکان، شکان.
لەگەڵ کردنەوەى کلینیکەکەدا چەندین نەخۆش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانیان کرد، زۆربەى نەخۆشەکان ئازاری پشت و مل وجومگەی ئەژنۆیان هەبوو، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن هەریەکە لە (پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر محمد اشرف ثوکر ) و چارەسەرکاری سروشتی ( اسماعیل محسن محمد ) پشکنینان بۆ دەکرا.
چۆنیەتى چارەسەرکردنى نەخۆشەکان بەبە بەشداری فێرخوازانى بەشى چارەسەرى سروشتى بەڕێوەچوو، کە بەهۆیەوە فێرخوازان بەشێوەیەکى پراکتیکى ئاشناى چۆنیەتى پشکنین و بەکارهێنانی ئامێرەکان و وەرزشکردن و پێدانی ڕێنمایی بە نەخۆشەکان بوون.