بەشی کارگێڕی کار سەردانێکی زانستی بۆ کۆڕەک تیلیکۆم ڕێکدەخات
ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتى (3-11-2022) سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ کۆمپانیای کۆڕەک لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى ئەو سەردانە زانستیەدا، کە بۆ کۆمەڵێک فێرخوازى قۆناغی سێیەم بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر بوشرە عەلی بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک سەردانی زانستی بەشەکە دێ بەئامانجی دەوڵەمەندکردن زانیارییە پراکتیکیەکانى فێرخوازان.
سەردانەکەى فێرخوازان دوو سیمیناری لەخۆگرتبوو، لە سمینارى یەکەمدا، کە لەلایەن ئارام محمد خدر بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیاکە پێشکەشکرا تیایدا کورتەیەکى لەبارەى کۆمپانیای کۆرەک و میکانیزمەکانی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانى کۆمپانیاکە و گەیشتن بە زۆرترین ژمارەی کڕیاران لە هەموو ناوچەکانی عێراق پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
لە سمینارى دووەمدا، کە لەلایەن (ئەحمەد سەعید) بەڕێوەبەری مارکێتینگ (بۆ بەرهەم و خزمەتگوزاری) لە کۆمپانیاکەدا پێشکەشکرا تیایدا کورتەیەکى لەبارەى بنەماکانی بەکارهێنانی گەڕانی گووگڵ و ئەو تەکنیکانەی زیرەکە دەستکردانە پێشکەشکرد، کە بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی بەکارهێنەران بەکارى دەهێنن و، پاشان باسى لە چۆنیەتى بەبازاڕکردن و ڕیکلام بۆ بەرهەمە جیاوازەکانى کۆمپانیاکەیان بە ناردنی ڕێکلام بۆ بەکارهێنەران بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ڕێگەی ئەکاونتی جۆراوجۆری گووگڵەوە کۆکراونەتەوە پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
لە کۆتایی سەردانەکەدا دەرفەت بە فێرخوازان درا کە پرسیارەکانیان سەبارەت بە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیاکە و میکانیزمەکانی بەبازاڕکردنی بەکارهێنراو و کوالیتی خزمەتگوزارییەکان ئاراستەى لێپرسراوانى کۆمپانیاکە بکەن، ئەوانیش وەڵامى پێویستى پرسیارەکانیان دایەوە.