تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى کارگێڕى کار لە تیپى تۆپى پێى بەشەکانى ئەندازیاریان بردەوە
لە دووەم یارى قۆناغى دووەمى پاڵەوانیەتى تۆپى تیپى فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، یارییەکى گرنگ لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار و تیپى هاوبەشى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى بەڕێوەچوو.
لەو یاریەدا، کە ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى (٢١/١١/٢٠٢٢) بەئامادەبوونى هەریەک لە دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار و، دکتۆر ژیان جەمال عوسمان سەرۆکى بەشى پەروەدەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و، مامۆستایانى سەرپەرشتیارى یارییەکان و، فێرخوازانى هەردوو بەش یاریەکە ئەنجامدرا.
لەو یاریەدا، کە لە یاریگاى زانکۆى جیهان-هەولێر، لە ئەنجامى تیپى تۆپی پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار توانیان بەتۆمارکردنى (٣ بە ١) گوڵ لە تیپى تۆپى پێى هاوبەشى فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى ببنەوە.
بەو هەنگاوەش تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار توانیان بگەنە یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە.