بۆ ساڵى دووەم لەسەر یەک زانکۆی جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێبساینس (WoS)بووە یەکەمی زانکۆ تایبەتەکان
بۆ ساڵى دووەم لەسەر یەک زانکۆی جیهان-هەولێر، لە نوێترین ڕیزبەندیدا کە ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتى (27/5/2022) لە ڕیزبەندى (InCites WoS) بڵاوکراوتەوە، توانى پلەى یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنێ و، لەسەر ئاستى زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانیش لە پلەى چوارەمدا بمێنێتەوە.
زانکۆی جیهان-هەولێر وەک ناوەندێکی گرنگی مەعریفی و زانستی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمیە لە کوردستان، بەردەوام هانی مامۆستایان و فێرخوازان دەدات بەتوێژینەوەی زانستی برەو بەتواناکانیان بدەن.
(InCites WoS) یەكێكە لەسەرچاوە سەرەكی و گرنگەکان بۆ گەڕان و بەدەستهێنانى زانیاری و هاوكاری زانستى بۆ فێرخوازانى خوێندنی باڵا و توێژەران و مامۆستایان.