بڕوانامە بەسەر بەشداربوانى وۆرکشۆپی مارکێتینگی مۆدێرن و هاوچەرخ دابەش کرا
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٣٠/٥/٢٠٢٢)ی ئایار، لە مەراسیمێکدا لەلایەن دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار، بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربوانى وۆرکشۆپى بازاڕگەری هاوچەرخ دابەشکرا.
وۆرکشۆپەکە بۆ ماوەى سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، کە سێ تەوەرى لە خۆگرتبوو، تەوەرى یەکەم لەلایەن مامۆستای یاریدەدەرەوە بوشرا عەلی پێشکەش کرا، کە تایبەت بوو بەچۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ دیجیتاڵ مارکێتینگ و کاریگەری ئەو ژمارە زۆرەی ئۆفەر و داشکاندنانە کرد کە لەلایەن براندە جیاوازەکانەوە پێشکەش دەکرێن بەتایبەتی لە سەردەمی تەکنەلۆژیا و… بڵاوبوونەوەی سۆشیال میدیا.
لە تەوەرى دوەمیشدا، لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر ئەزوەر مەهدی ساڵح، بەناونیشانى (کڕین و فرۆشتن لەسەردەمى بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا) پێشکەشکرد، لە میانەى باسەکەیدا بەوردى تیشکى خستە سەر جیاوازی نێوان بەبازاڕکردن و فرۆشتن و ئەو شێوازە مۆدێرنانەی کە بۆ زیادکردنی فرۆشتن لە رێگەی بەبازاڕکردنەوە بەکاردەهێنرێن بەتایبەت لەسەردەمى کۆرۆنا و چۆنیەتى بەبازاڕکردن و فرۆشتنی هاوچەرخ.
لە تەوەرى سێیەم و ڕۆژى کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، لەلایەن مامۆستا سەحەر جەلال فەتاح، لە سۆشیال میدیا و مارکێتینگ کرد، کە ئامانج لێی بەکارهێنانی ریکلامە بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی هۆشیاری و لابردنی ئەو بیر و خووە نەرێنیانەی کە زیان بەکۆمەڵگە دەگەێنن وەک ئالوودەبوون بەجگەرە کێشان یان توندوتیژی دژی منداڵان.