لە بەشى تاقیگەى پزیشکى خولێکى ڕاهێنان بەڕێوەچوو
بۆ برەودان بەئاستى زانستى یاریدەدەرانى تاقیگەیی لە بەشە پزیشکیە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، لە بەشى تاقیگەى پزیشکى زانکۆى جیهان-هەولێر خولێکى ڕاهێنان بەڕێوەچوو.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢/٦/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر سەروان وەسمان حەمەد سەرۆکى بەشى زانستى تاقیگەى پزیشکى و، بەبەشدارى یاریدەدەرانى تاقیگەى پزیشکى، خولى پەرەپێدانى توانا زانستیەکان بەڕێوەچوو.
لە میانەى بەڕێوەچوونى خولەکەدا، بەشێوەیەکى تیورى و پراکتیکى لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر سەروان وەسمان حەمەد بابەتەکان پێشکەش بەبەشداربوان کرا، کە تایبەت بون بەچۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکان بەتایبەت لە بابەتەکانى پەیوەست بە ( DNA Extraction، PCR و Gel electrophoresis).
هەر لە میانەى بەڕێوەچوونى خولەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى هاوکاریکردنى ئەو فێرخواز و توێژەرانە کرد، کە بەمەبەستى ڕاهێنان و توێژینەوەى زانستى سەردانى تاقیگەکان دەکەن.