خوێندکارانی نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانی نەخۆشخانەی ڕاپەڕینى فێرکارى بۆ منداڵان دەکەن
فێرخوازانى قۆناغی چوارەمى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە چوارچێوەی ڕاهێنانە کردەییەکانیان ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٣/١١/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتی دکتۆر هاژە هۆشیار تاهر، لە شارى هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی ڕاپەڕینى فێرکارى بۆ منداڵانیان کرد.
سەردانەکەى فێرخوازان بە بەسەرکردنەوەى بەشى شیاندنەوە دەستیپێکرد، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن پزیشکان و پەرستارانى بەشەکە باس لە هەنگاوە کردارییەکانی کارەکانیان بۆ شیاندنەوەى منداڵان و، چۆنیەتی چاودێریکردنی نەخۆشەکانیان بۆ فێرخوازان باسکرد.
هاوکات لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشى بەدخۆراکى، فێرخوازان لە نزیکەوە تێببینیەکیان تۆمارکرد بەتایبەت لە دیاریکردنى جۆر و بڕى ئەو خۆراکانەى کە بۆ نەخۆش دەنووسرێت، هەروەها ئاشناى چۆنیەتى پێشکەشکردنى ڕاوێژکاری خۆراکیی بە نەخۆش و کەس وکارەکانیان بوون، بۆ ئەو مەبەستەش دکتۆر هاژە بەوردى وانەکانى زانکۆ و هەنگاوی پراکتیکی نەخۆشخانەکە لەگەڵ دۆخی تەندروستی بۆ فێرخوازان ڕونکردەوە.