دەزگاى ڕۆشنبیرى زانکۆکانى جیهان ماراسۆنێک ڕێکدەخات
دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان، بەبۆنەی هەفتەی بەرەنگاربوونەی توندوتیژی دژ بە ژنان ماراسۆنێک بۆ کچانی قوتابی زانکۆی جیهان ڕێک دەخات.
ماراسۆنەکە بەدروشمى (نا بۆ توندوتیژی ) لە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٥/١١/٢٠٢١) بەهەماهەنگى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەدەبات.
کچانى ئارەزومەندى بوارەکە لە زانکۆکانى جیهان دەتوانن بەشدارى لە ماراسۆنەکە بکەن، بۆ چۆنیەتى بەشداریکردن و خۆتۆمارکردن تکایە سەردانى سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بکەن.