سازكردنی ئاهەنگێك بۆ قوتابیە یەكەمەكان
بەشی یاسا ئاهەنگێكی ساز كرد بۆ قوتابیە یەكەمەكانی بۆ هەرسێ قۆناغی یەكەم دووەم و سێیەم لە هەردوو بەشی بەیانیان و ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی 2014 – 2015 . ئەم ئاهەنگە بە ئامادەبوونی دكتۆر ابراهیم سامەرائی سەرۆكی بەشی یاسا و دكتۆر علاء فاهم سەرۆكی بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی هەروو بەشی بەیانیان و ئێواران وقوتابیانی هەردوو بەشەكە دەستی بە چالاكیەكانی كرد . لەسەرەتادا دكتۆر ابراهیم سەرۆكی بەشی یاسا ووتارێكی پێشكەش كرد تیایدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی قوتابیان كرد لەسەر ئەم دەسكەوتەی كە بەدەستیان هێناوە و هانی دان كە بەردەوام بن لەسەر ئەم سەركەوتنەیان