سیمینارێک دەربارەی سیستەمەکانیTarget Identification
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦/٠٢/٢٠٢٠ به ئامادە بوونی مامۆستایانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر دکتۆر محمد اویز احمد، مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر، هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بە ناونیشانی “میتۆدێک بۆ دۆزینەوەی ئۆبجێکتی جوڵاو لە چاودێری ڤیدیۆیی”.
لە سیمینارەکە سیستەمەکانی Target Identificationتاوتوێکران و میتۆدێکی نوێ پێشنیار کرا بە مەبەستی دۆزینەوەیئۆبجێکتی جوڵاو لە ڤیدیۆ چاودێریەکان لە کاتێکی کەمتر بەراورد بە میتۆدەکانی پێشوو. هەروەها باس لەسەر گرنگی و سوودی بەکارهێنانی ئەم جۆرە سیستەمانە کرا لە کۆمەڵێک شوێنی گشتی وەکوو فڕۆکەخانەکان.