سێنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆى جیهان-هەولێر خولێکى فێربونى زمان بەخۆڕایی دەکاتەوە
بەئامانجى ڕەخساندنى دەرفەتى فێربوون بۆ خوازیارانى زمانى ئینگلیزى، سێنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆى جیهان-هەولێر خولێکى فێربوونى زمانى ئینگلیزى بەخۆڕایی دەکاتەوە.
خولەکە، لەلایەن ژمارەیەک مامۆستاى ئەمریکى بەڕێوەدەبرێت و، چەندین میکانزم و تەکنیکى نوێ بەکاردەهێنرێ، هەر لەخولەکەدا گەشت و گەڕان، یاری وخۆشی، بەشێوەی پڕاکتیکی و تیۆری بەفێرخوازان ئەنجام دەدرێت. بۆ خۆتۆمارکردن پەیوەندى بکە بە (07518078592)، پەلەبکە و ناوى خۆت تۆمار بکە، چونکە ژمارەى وەرگیراوان سنوردارە.