فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر ئاڵنگارى کرستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکەن
بەئامادەبوونى دکتۆر ژیان جەمال عوسمان سەرۆکى بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان، لە زانکۆى جیهان-هەولێر پێشبڕکییەک بەڕێوەچوو.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٧/١٠/٢٠٢١) سەرۆکایەتى بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان پێشبڕکییەکى وەرزشى لە نێوان فێرخوازانى بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێکخست، وەک ئاڵنگارییەک بۆ یاریزانى جیهانى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕێکخست بۆ (لێدانى تۆپ بەسەر) بەبەرزى (٢،٥٦)م.
لە پێشبڕکێیەکەدا، کە لە نێو ئاپۆڕایی فێرخوازان و کێبڕکێییەکى توند بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەکى زۆرى فێرخوازان بەشدارى ئاڵنگارییەکەیان کرد، لە کۆتایدا (٦) فێرخواز توانیان ئەو ڕێکۆردە بشکێنن، بەو هۆیەشەوە لەلایەن دکتۆر ژیان جەمال عوسمان سەرۆکى بهش و مامۆستایانى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان دیارى بەسەر براوەکاندا دابەش کرا و، پێشبڕکێیەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازانى زانکۆ.