فێرخوازانى بەشى زانستە دارایی و بانکییەکان بەشدارى لەبەرنامەیەکى ڕادیۆیی دەکەن
بۆ ئاشناکردنى ئارەزومەندان و دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی بەبەشى زانستى دارایی و بانگ، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى زانستى دارایی و بانک بەشدارى بەرنامەیەکى ڕادیۆیان لە ڕادیۆى جیهان کرد.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٥/١٠/٢٠٢١) بەئامادەبوونى دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەش و مامۆستاى یاریدەدەر مەناف باسل ڕەئوف بڕیاردەرى بەش و فێرخوازان (مریەم موفەق محێدین و عالیە شاکر مەرعان) بەشداریان لە بەرنامەى (بەشەکەم باشترینە) لە ڕادیۆى جیهان کرد.
لە بەرنامەکەدا، فێرخوازان بەوردى وەڵامى پرسیارەکانى پێشکەشکارەکانیان دەدایەوە و، باسیان لە ئامانج و پەیام و دیدگەى بەشەکە کرد، هەروەک باسیان لە سروشتى خوێندن و ئاستى زانستى و ئەکادیمى مامۆستایان کرد، لەهەمانکاتدا باسیان لە ژیان و ژینگەى خوێندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و، ڕایانگەیاند: زانکۆى جیهان-هەولێر یەکێکە لە زانکۆ پێشکەوتووەکانى کوردستان و توانیویەتى ژینگەیەکى لەبارى خوێندن بۆ فێرخوازان بڕخسێنى.
لە بەشێکى دیکەى بەرنامەکەدا، فێرخوازان باسیان لەوەکرد، کە بەشەکەیان توانیویەتى پەیوەندییەکى پتەو لەگەڵ ژمارەیەک لەگەڵ بانکەکان ببەستێ، ئەوەش دەرفەتێکى باشى بۆ فێرخوازان ڕەخساندووە تا لە پاڵ وانە تیۆرییەکان لە بوارى پراکتیکیشدا پەرە بە زانستەکەیان بدەن، لە میانەى سەردانە جۆراوجۆرەکانیان ئاشناى ژینگەى کارکردنى داهاتوویان ببن، ڕونیشیان کردەوە لەو ماوەیەى کە لە زانکۆدان فێرى زۆر شتى زانستى و زانیارى سەردەم لە بوارى بانکى بوون، هۆکارى ئەوەشیان گەڕاندەوە بۆ مامۆستاکانیان، کە هەموو هەوڵ و توانایەکى خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەى زانیارى نوێ لە بوارى بانکی بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى پێشکەش بەفێرخوازان بکەن.
کۆتایی دیدارە ڕۆژنامەوانیەکە، تایبەت کرا بەگفتوگۆى نێوان پێشکەشکاران و فێرخوازان بۆ هۆکارەکانى هەڵبژاردنى ئەو بەشە و, ئەو پڕۆگرامانەى کە لە ماوەى خوێندن دەیخوێنن و، لە ئێستادا لە بازارى کار یەکێکن لە پێداویستیەکانى ڕۆژگار لە کۆمپانیاکانى دڵنیایی و بانکەکان لە کوردستان و عێراق و جیهان.