سەرۆكی بەشی بایۆلۆجی بەشداری لە كۆڕبەندی زانستی بەرلین دەكات
لە رۆژانی 17 – 19 / 10/ 2018 بەڕێز د. هادی الساقی سەرۆكی بەشی بایۆلۆجی لە زانكۆی جیهان – هەولێر بەشداری لە كۆڕبەندی زانستی بەرلین كرد بە توێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی evaluation of b1 gene G529 repeated elements as PCR targets for diagnosis of toxoplasmosis in pregnant and aborted women in Erbil كە تایبەت بوو بەو نەخۆشیانەی كە سەرچاوەكانیان ئاژەڵین . ئەمە و كۆڕبەندەكە دواهەمین توێژینەوەی زانستی تێدا ئەنجام درا لەم بوارەدا و لەكۆتادا جەخت كرایەوە لەسەر پتەوتر كردنی هەماهەنگی و توێژینەوەكان چڕتر بكرێنەوە لەم بوارەدا .