سەرۆکایەتى بەشى پەرستارى تەندروستى كۆمەڵ گەشتێكى زانستى بۆ نەخۆشخانەیەکى تایبەت بۆ فێرخوازان بەڕێوەبرد
لە میانەى چالاکییە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ فێرخوازانى لە قۆناغە جیاکانى ڕێکى دەخات، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی (٢٥-١٠-٢٠٢٣)، گەشتێكى زانستى بۆ نەخۆشخانەی (life support team) ى تایبەت لە شارى هەولێر ڕێکخست.
فێرخوازانى قۆناغی سێیەمى بەشی پەرستارى تەندروستی کۆمەڵ، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر سەردانى نەخۆشخانەی (ڵایڤ سەپۆڕت تیم)یان کرد و، بە گەرمی لەلایەن (دکتۆر ڕەنگین ئەحمەد) سەرۆکی پەرستاران لە نەخۆشخانەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانەکە، بۆ ئەوەش بەشەکانى (فریاکەوتن، تاقیگە، کلینیک، و ئامبوڵانس)یان بەسەرکردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى ئەو بەشانەدا، لەلایەن سەرپەرشتیار و ستافی بەئەزموونی نەخۆشخانەکە زانیاری تەواویان لەسەر ئەم بەشە جیاوازانەی نەخۆشخانەکە پێشکەش بەفێرخوازان کرد، بەتایبەت لە چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و ئەوانەى سەردانى نەخۆشخانەکە دەکەن، بۆ ئەوەش بەوردى باسیان لە ڕۆڵى گرنگى پەرستاران لە نەخۆشخانەکەیان بۆ فێرخوازان کرد.