سەرۆکى زانکۆ سوپاس و پێزانین ئاراستەى ژمارەیەک مامۆستا دەکات
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاس و پێزانین ئاراستەى ژمارەیەک لە مامۆستایان دەکات.
بەنوسراوى ژمارە (١٤٢٦) لە ڕێکەوتى (٥/٦/٢٠٢٢) لە بەرامبەر هەوڵ و ماندوبونیان بەتایبەت لە ڕوماڵکردنى و کار و چالاکى بەشەکانیان لە ماوەى ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) و، بڵاوکردنەوەیان لە وێبسایتى زانکۆ، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاس و پێزانین ئاراستەى (١١) مامۆستا و (٥) یاریدەدەرى توێژەر و فەرمانبەر دەکات.
لە ماوەى ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) زانکۆى جیهان-هەولێر بایەخى زۆرى بەوێبسایتى زانکۆ داوە، بەتایبەت لە ڕووى چۆنایەتى هەواڵەکان و ڕوماڵکردنى کار و چالاکی و سەردانە مەیدانى و زانستیەکانى بەشەکان و، ئەو کۆڕ و کۆنفرانسانەى کە لە زانکۆ بەڕێوەدەچن، ئەوەش لە چوارچێوەى بەستنەوەى سیاسەتى زانکۆ دێ بۆ ئاوێتەکردنى زانکۆ بەکۆمەڵگە، وێبسایتی زانکۆش وەک کەناڵێکى نوێى میدیاى ئاوێنەیەکى ڕونى ژیانى زانکۆى جیهان-هەولێر پیشانى کۆمەڵگە دەدات، کە ژیان و خوێندن چۆن لە زانکۆ دەگوزرێ.
وەک ئەوەى لە ڕوماڵى ماوەى یەک ساڵى خوێندنى ڕابردودا لە وێبسایتى زانکۆ بڵاوکراوەتەوە، فێرخوازانى زانکۆ سەدان گەشتى زانستى، دەیان کارى خێرخوازى و مرۆیی، چەندین پیشانگەى زانستى بۆ دەرخستنى تواناى فێرخوازان لە بوارە جیاکان بەڕێوەبردوە، کۆمەڵێک وۆرکشۆپ و ڕاهێنان و سمینار و سمپۆزیۆمى زانستى فێرخوازان لە زانکۆ ئەنجامدراوە، ئەوە جگە لە بەڕێوەچوونى چەندین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى لەسەر ئاستى زانکۆ و، ئەنجامدانى چەندین ڕێکەوتنامە و دیدارى زانستى لەگەڵ زانکۆ ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان.