سەرۆکی زانکۆی جیهان – هەولێر ڕێز و سوپاس پێشکەش بە ژمارەیەک فێرخواز دەکات
لە بەرامبەر هەوڵەکانیان بۆ زیاتر ناساندن و پێناسەکردنى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە دەرچووانى پۆلى دوانزە بەتایبەت و هاوڵاتیان بەشێوەیەکى گشتى، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی ڕێز و سوپاسى پێشکەش بەکۆمەڵێک فێرخواز و دەرچووى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، کە بەشێوەیەکى خۆبەخشانە باسى ئەزمونى سەرکەوتویی ژیانیان لە زانکۆى جیهان-هەولێر و زیاتر ناساندنى بەشەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کردوە.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (09/10/2022)، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی سەرۆکی زانکۆی جیهان – هەولێر، بەئامادەبوونى یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان و، سەرۆکى ژمارەیەک لە بەشە زانستیەکان ڕێز و سوپاسى سەرۆکایەتى زانکۆى پێشکەش بەو فێرخوازانە لە بەشە زانستییە جیاوازەکانی زانکۆ کرد.
بەو بۆنەیەوە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی لە وتەیەکدا ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی فێرخوازان و دەرچووانى بەشە جیاوازەکانى زانکۆ و بەشداریكردنیان كرد لە هەڵمەتی زیاتر ناساندنی زانکۆى جیهان-هەولێر، وتیشى ئەم بەشداریکردنە کاریگەرەتان دەرخەرى ئەو ڕاستیەیە کە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆتە وێستگەیەکى گرنگ لە ژیانى هەریەکێکتان و وەک ناسنامەکەتان بۆ هەمیشە شانازى پێوە دەکەن.
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێکى دیکەى وتەکەى تەرخانکرد بۆ باسکردنى زانکۆ و ڕایگەیاند: مایەى خۆشحاڵیمانە کە زانکۆى جیهان-هەولێر تاکە زانکۆیە، کە فێرخوازانى لەسەرتاسەرى عێراق هەر لە زاخۆ تا بەصرە کۆکردۆتەوە، جگە لەوەش زانکۆکەمان بەشدارى کارایی لە چالاکیە زانستیەکان لەسەرتاسەرى عێراق دەکات و، خزمەتگوزارى پێشکەش بەسەرجەم چین و توێژ و دامەزراوە حکومیەکان لە هەرێمى کوردستان و عێراق دەکات.
لە کۆتایشدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سوپاسی فێرخوازانى کرد بۆ هەوڵەکانیان، هیوای کاری زیاتر و باشترى بۆ کارى داهاتویان دوپاتکردەوە، لەهەمان کاتدا ستایشی ڕۆڵی سهرۆك بهشهكانی كرد بۆ پاڵپشتی و هاندانی فێرخوازان بۆ بەگەڕخستنى تواناکانیان و پێشکەشکردنى خزمەت بەکۆمەڵگە، دواتریش سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بڕوانامەى ڕێزلێنان و سوپاسى پێشکەش بەیەکە یەکەى فێرخوازان و دەرچووانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و پێرۆزبایشى لێکردن.
لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا، ژمارەیەک لە فێرخوازان و دەرچووانى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەستپێشخەرییەکى خۆبەخشیان ڕاگەیاند، کارە خۆبەخشیەکەیان تایبەت بوو بە ئامادەکردنی چەند کورتە ڤیدیۆ و بڵاوکراوەیەک لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان، بۆ زیاتر ناساندنى بەشەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر و تاقیگە زانستییەکانی و هۆڵەکانى خوێندن و شوێنەکانى کاتەبەسەربردن و ژینگەى زانکۆ و ئاستى زانستى زانکۆکە بەدەرچووان و هاوڵاتیان لەسەرتاسەرى عێراق، جەختیان لەسەر ئەوەش کردەوە، کە زانکۆى جیهان-هەولێر وەک زانکۆیەکى پێشەنگ و تایبەت لەلایەن هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە عێراق و لە هەرێمی کوردستان دانپیانراوە و بڕوانامەکانیان پەسند کراوە.
هەروەها فێرخوازان و دەرچووان لە ڤیدیۆیەکانیاندا ئەوەیان روون كردەوە، کە دەرچووانی زانكۆی جیهان – هەولێر دەرفەتی ئەوەیان هەیە لە سەرجەم دامەزراوە جیاوازە حكومی و تایبەتیەکان لە پارێزگا جیاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابمەزرێن، هەروەک دەرچووان مافی تەواوكردنی خوێندنی باڵایان لە زانكۆ جیاوازەکانى ناوەوە و دەرەوەی عێراق هەیە.