سەندیکای پارێزەران خەڵاتى رێزلێنان پێشکەش بەفێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات
لقى هەولێرى سەندیکای پارێزەرانى کوردستان بە هاوکاری نوسینگەی عەشتار بۆ پارێزەران و ڕاوێژکاری یاسایی خەڵات و بڕوانامەى ڕێزلێنانی پێشکەش بەفێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٧/١٢/٢٠٢١) ڕاوێژکار (سعود برهان الدين الناصرى) جێگری لقى هەولێرى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بڕوانامە و خەڵاتى ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانینى سەندیکاکەیانى پێشکەش بە (ئەحمەد سەدير) فێرخوازى قۆناغی دووەمى بەشی پەروەردەی گشتى لە زانکۆی جیهان-هەولێر کرد.
(ئەحمەد سەدير)، کە فێرخوازى زانکۆیە، لەهەمانکاتدا کاروبارى بەڕێوەبردنى پەڕەیەکى بەناوبانک لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک (میتا) لە هەولێر بەڕێوەدەبات بەناوى (رووداوەکانی هەولێر لە ئێستادا)، ئەو فێرخوازە کارى زۆر گرنگى کردوە بۆ گوستنەوەی راستیەکان لە قوڵایی کۆمەڵگەی کوردستانی هەروەها کۆمەڵگەی عێراقی، لەهەمانکاتدا لە بابەتەکانى هەوڵى تەواو دەدات بۆ بڵاوکردنەوەی ڕوشنبیری و خزمەت کردنی وڵات و نیشتیمان، دواى پێشکەشکردن و خەڵات و بڕوانامەى ڕێزلێنانەکەش جێگری لقى هەولێرى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان هیوای سەرکەوتن لە ژیانی پیشەیی بۆ ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر خواست، هانیشیدا لەهەوڵەکانى بۆ داهێنانی زیاتر و خزمەتکردنى تەواوى چین و توێژەکان بەردەوام بێت.
لە بەرامبەردا، (ئەحمەد سەدير) سوپاسی لقى هەولێرى سەندیکای پارێزەرانى کوردستان و، نوسینگەی ڕاوێژکاری یاسایی کرد بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیە، دوپاتیشکردەوە ئەم خەڵاتى ڕێزلێنانە هانم دەدات کە پیشەیانە تر هەوڵ بدەم بەخزمەتکردنى بەکۆمەڵگە درێژە بەکاروانى خزمەتکردن بدەم.