لە زانکۆى جیهان-هەولێر پیشانگەیەکى تایبەت بەخۆشنوسى کرایەوە
سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر، پیشانگەیەکى تایبەتى بۆ یەکێک لە مامۆستایانى بەشەکەى ڕێکخست، کە تایبەت بوو بە خۆشنوسى بەهێلى کوفى.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٧/١٢/٢٠٢١) لە هۆڵى گەلەرى جیهان، بەهاوکارى سێنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆ، دکتۆر مەیسون حەیدەرى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى، پیشانگەى تایبەتى مامۆستاى یاریدەدەر عومەر حەسەن فەهمى کردەوە.
لەو پیشانگەیەدا، کە مامۆستا ئامانج عەلى عوسمان سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن بەوەکالەت و، ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن و بەشەکانى دیکەى زانکۆ ئامادەیبون، چەند تابلۆیەکى هونەرى تێدا نمایش کرابوون، کە تایبەت بوون بەخۆشنوسى.
پیشانگەکە کۆمەڵێک تابلۆی شێوەنووسینی کوفی لەخۆگرتبوو کە لەلایەن مامۆستا عومەر حەسەن فەهمی یاریدەدەرەوە نەخشێنراوە، لە میانەى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانیشدا نەخشەکانى ڕوونکردەوە و، باسى لە چۆنیەتى کێشانى تابلۆکانیش کرد، پیشانگەکە بووە مایەى خۆشحاڵى و سەرەنجڕاکیشانى ئامادەبووان.