لە بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك وۆرکشۆپێکى تایبەت بەچۆنیەتى کارکردن لە کێبڵى تۆڕەکان بەڕێوەچوو
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٨/١٢/٢٠٢١) لە بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە تاقیگەکانى بەشەکە، بەسەرپەرشتى مامۆستا غەسان عمانوئێل سەلیم وۆرکشۆپێک لەبارەى چۆنیەتى کارکردن لە کێبڵى تۆڕەکان بەڕێوەچوو.
لە میانەى بەڕێوەچوونى وۆرکشۆپەکەدا، باس لە گرنگی گواستنەوەی کێبڵ لە تۆڕەکان و هۆکاری پەسەندی بۆ گرێدانی تۆڕە وایەرلێسەکان باسکران، هەروەها زانیارى لەبارەى جۆرەکانی کێبڵ و ڕێگەکانی پەیوەندیکردنیان کرا.
لە بەشێکى دیکەى وۆرکشۆپەکەدا، پێشبڕکێیەکى زانستى لەنێوان فێرخوازان بەڕێوەچوو، کە تایبەت بوو بەچۆنیەتى پەیوەستکردنى کێبڵەکان بەیەکتر بۆ گواستنەوەى زانیارییەکان.
لە کۆتایدا، وۆرکشۆپەکە بووە دەرفەتێکى باش بۆ پێدانى زانیارى دروست بەفێرخوازان تا لە دواڕۆژدا و لەکاتى کارکردن باشتر بتوانن لە کۆمپانیاکانى بوارى تەکنەلۆجیاى زانیارى و گەیاندن کاربکەن، لە ئێستادا پەیوەستکردنى تۆڕەکان یەکێک لە کارە هەر گرنگەکان، کە لەبازاڕى کاردا دەرفەتى زۆر بۆ شارەزایان و پسپۆڕانى بوارەکە بەردەستە.