فستیڤاڵی زانكۆی جیهان – ههولێر بۆ زانست و كلتوور و هونهر بهرێوهچوو
بۆ دەرخستنى توانا و لێهاتویی فێرخوازان و پاڵپشتیکردنى بەهرەکانیان، بە چاودێری دکتۆر ئارام محمد قادر وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستى فستیڤاڵی زانكۆی جیهان – ههولێر بۆ زانست و كلتوور و هونهر بهرێوهچوو.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٤/٥/٢٠٢٣) بەئامادەبوونى ژمارەیەکى بەرچاو لە میوانان و مامۆستایان و فێرخوازان، فستیڤاڵی زانكۆی جیهان – ههولێر بۆ زانست و كلتوور و هونهر لەلایەن دکتۆر محمد حسێن سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایی جۆرى بەنوێنەرایەتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان کرایەوە.
پاشان ئامادەبووان سەرجەم بەشەکانى فیستیڤاڵەکەیان بەسەرکردەوە، کە لە بوارى زانستیدا پێکهاتبوون لە نمایشکردنى جلوبەرگی تایبەت بە بەشە پزیشکى و تەندروستیەکان و بەرهەمى زانستى فێرخوازان و، پشکنینى پزیشکى وەک (ڕێژەى شەکرە، پاڵپەستۆى خوێن، چەورى، ئێسک و جومگەکان، ددان، چاو…هتد)، لەلایەن فێرخوازانى بەشە جیاکان بۆ ئامادەبوان، هاوکات لە بوارى کەلتوریشدا لە فیستیڤاڵەکە چەندین بڕگەى لەخۆگرتبوو، لەوانە کارى دەستى و بەهرەى هونەرى و، خواردنی کوردەواری و خواردنە خۆرهەڵات و ڕۆژئاواییەکان، نمایشکردنى کتێب و بەرهەمى فێرخوازان لە بوارى نوسین و وەرگێڕان، لایەنێکى دیکەى فیستڤاڵەکە تەرخانکرابوو بۆ چالاکى وەرزشى و کاروبارى یاسایی و پەیوەندییە دیبلۆماسیەکان، ئەوە جگە لە کردنەوەى چەند پیشانگەیەکى هونەرى و کەلتورى و زانستى فێرخوازان، فیستیڤاڵەکە بەشایی و گۆڕانى و هەڵپەڕکێى کوردەوارى و خوێندنەوەى چەند شیعر و پەخشانێکى فێرخوازان زیاتر ڕازێندرایەوە.
دواى بەسەرکردنەوەى سەرجەم بەشەکانى فیستیڤاڵەکە، دکتۆر محمد حسین نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دەستخۆشى لە سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر و سەرجەم فێرخوازانى بەشداربوو کرد و ڕایگەیاند: بەرهەمى زانستى و کەلتورى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دڵخۆشیکردم، وتیشى شتى تایبەت و ناوازەم لەم فیستیڤاڵەدا بینى، وتیشى ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە هەنگاوێکى گرنگە لە پاڵ خوێندن و زانست پەرە بەتوانا و لێهاتویی فێرخوازان لە بوارە جیاوازەکان بدرێت، ڕاشگەیاند: وەک وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لێژنەیەکى باڵامان هەیە بۆ سەرپەرشتیکردنى کار و چالاکى وەرزشى و کەلتورى، هیواشى خواست زانکۆى جیهان-هەولێر بەو ئاراستەیە بەردەوام بێ بۆ خزمەتکردن بە فێرخوازان و کۆمەڵگە بەگشتى.
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى بەخێرهێنانى نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ گرنگیدان بەبەرزکردنەوەى لایەنى زانستى زانکۆ و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى فێرخوازان، هەمیشە هاندەرى سەرەکى فێرخوازان بوین بۆ ئەوەى پەرە بەو توانا و شارەزاییە بدەن، کە ئارەزوى دەکەن، لە ماوەى ڕابردوشدا چەندین هەنگاومان بەو ئاراستەیە ناوە، ئەوەى ئەمڕۆش دوپاتکردنەوەى پشتیوانى زانکۆیە بۆ فێرخوازانى بەهرمەند.