فێرخوازانى بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی سەردانى تاقیگەى پزيشكى كينگ دەکەن
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکان و، مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگەى تاقیگەکان، سەرۆکایەتى بەشى زانستى تاقیگەى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر درێژە بە چالاکیه مەیدانیەکانى فێرخوازانى دەدات.
بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (11/5/2023) بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ڕێبين صلاح على) ، فیرخوازانی قوناغی يەكەم بەسەردانێکى مەیدانى تاقيگەى ( كينگ)ى تایبەتیان لە شارى هەولێربەسەرکردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى تاقیگەکەدا، دكتۆر (ڕابەر محسين) سەرپەرشتیارانى تاقیگەکە بەوردى باسی لە شێوازى کارەکانیان بۆ فێرخوازان کرد، هاوکات باسى لەو پشکنینانە کرد، کە ئەنجامى دەدەن بەتایبەت پشکنینی خوێن، پشکنینی ڤایرۆس، پشکنینی بەکتریا، پشکنینه کیمیایەکان و پشکنینی جينيتيكى.
لایەنێکى دیکەى سەردانە زانستیەکە، ئاشناکردنى فێرخوازن بوو بەو ئامێر و کەلوپەلە جیاوازانەى کە لە تاقیگەکان بۆ پشکنینى نەخۆشیەکان بەکار دێن، جگە لەوەش ئاشناى ژینگەى کارکردن لە تاقیگەکە و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشەكان بوون.
.