فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە کۆلێژى پزیشکى گشتى زانکۆى هەولێرى پزیشکى بوون
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٩ى ئایاری ٢٠٢٣)، بە سەرپەرشتی مامۆستای پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر میرزا هەمزا، فێرخوازانى قۆناغی یەکەمی بەشی بایۆمدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانى کۆلێژى پزیشکی گشتیان لە زانکۆی هەولێرى پزیشکی.
لە میانەى سەردانەکەیاندا و، لە چوارچێوەی بابەتی (ئەناتۆمی مرۆڤ) کە لە وەرزی ئێستادا دەیخوێنن، لە تاقیگەکانى کۆلێژى پزیشکى بەشێوەیەکى پراکتیکى وانەیەکیان پێشکەش کرا، بۆ ئەوەش فێرخوازان لە تاقیگەی فیزیۆلۆژی و تاقیگەیەکی توێکارى بابەتەکەیان دەوڵەمەنتر کرا.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان لە تاقیگەی مۆزەخانەی ئەناتۆمی (توێکار) دەرفەتیان بۆ ڕەخسا بەشێوەیەکى کردەیی لەو تەرمانە بڕوانن کە لەوێ بەردەستە. لە ڕێگەی تەرمەکەوە قوتابیەکان جەستەی ڕاستەقینە و ماسولکە و…هتد مرۆڤیان بینی.