فيرخوازانى زانستی تاقیگەی پزیشکی، تاقیگەیەکى پزيشكى بەسەردەکەنەوە
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکان و، مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگەى تاقیگەکان، له دریژەی کار و چالاکیەکانیدا سەرۆکایەتى بەشى زانستى تاقیگەى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژى يەكشەممە ڕێکەوتى (6/11/2022) بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ڕێبين صلاح على )، فیرخوازانی قوناغی دووەم بەسەردانێکى مەیدانى تاقيگەى ( كينگ)ى تایبەتیان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى تاقیگەکەدا، سەرپەرشتیارانى تاقیگە بەوردى باسیان لە شێوازى کارەکانیان بۆ فێرخوازان کرد لەگەڵ ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامى دەدەن بەتایبەت پشکنینی خوێن، پشکنینی ڤایرۆس، پشکنینی بەکتریا، پشکنینه کیمیایەکان و، هەروەها پشکنینی جينيتيكى.
هەروه ها له میانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان ئاشناى ئەو ئامێر و کەلوپەلە جیاوازانە بوون، کە لە تاقیگەکان بۆ پشکنینى نەخۆشیەکان بەکار دێن، جگە لەوەش ئاشناى ژینگەى کارکردن لە تاقیگەکە و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشەكان بوون.
گەشتە زانستیەکەدا، بەشی زانستی تاقیگەی پزشکی زانکوی جیهان-هەولێر و، تاقیگەی پزیشکى کینگ بریاریاندا له داهاتوودا کومەڵێک چالاکی جۆراوجۆرى زانستى پێکەوه ئەنجام بدەن، بەبمەشتى زیاتر خزمەتکردنى هاوڵاتیان لەلایەک و فێرخوازانیش لەلایەکى دیکەوە.