فیرخوازانى پەرستارى تەندروستی کۆمەڵ نەخۆشخانەیەکى تایبەت بەسەردەکەنەوە
له بەردەوامى کار و چالاکیەکانی سەرۆکایەتى بەشی پەرستارى تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، فیرخوازانی قوناغی يەکەم به سەرپەرشتی دكتۆر (على اسماعيلى ) سەردانى نەخۆشخانەى سۆرانى تایبەتیان لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (10\5\2023) بەڕێوەچوو، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى چۆنیەتى پێشکەشکردنى ئەو خزمەتگوزارییە بوون، کە لەلایەن پزیشکان و کارمەندانى نەخۆشخانەکە پێشکەش بە نەخۆشەکان دەکرێ.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان لە میانەى گفتوگۆکردن لەگەڵ نەخۆشەکانى نەخۆشخانەکەدا، گفتوگۆیان لەبارەى ئاست و جۆرى خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان و، چۆنیەتى وەرگرتنى چارەسەرییەکان کرد، بۆ ئەوەش فێرخوازان خاڵە لاواز و بەهێزەکانى نەخۆش و نەخۆشخانەکەیان لاى خۆیان تۆمارکرد و دواتر گفتوگۆیان لەبارەوە کرد.