فیرخوازانی زانستی تاقیگەی پزیشکی بەسەردانێکى زانستى پڕۆژەى ئاوی ئیفرازی هەولێر بەسەردەکەنەوە
سەرۆکایەتى بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى چالاکیە زانستى و مەیدانیەکانیدا، بۆ ئەو مەبەستەش بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر )سەروان وەسمان حمه) سەرۆکى بەشى تاقیگەى پزیشکى لە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى(11/5/2023) سەردانی پڕۆژەى ئاوی ئیفرازی شاری هەولێریان کرد.
فێرخوازان لەکاتى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پڕۆژەکەدا، لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار له بەشی کلورازیشن ئاشناى چۆنیەتی پاڵاوتن و تەعقیمکردنی ئاوی خواردنەوه بوون، پاشان لە بەشی تاقیگەدا باسى لە چۆنیەتى پشکنینکردنی بایۆلۆجی و مایروبی و کیمایی له سەر ئاوی خواردنەوه کرد.
کۆتا وێستگەى سەردانى فێرخوازانى بەشى تاقیگەى پزیشکى لە پڕۆژەى ئاوى ئیفرازى هەولێر بەسەرکردنەوەى بەشی پامپینگ بوو، لەوێدا فێرخوازان زانیارى پێویستیان لەبارەى شێوازى دابەشکردن و دابینکردنى ئاوى خواردنەوە بەسەر گەڕەکەکانى شارى هەولێر بوونن.