فێرخوازانى ئامادەیی کوردستان سەردانى بەشى بایۆمیدیکاڵ دەکەن
سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، پێشوازیان لە گروپێک لە فێرخوازانى ئامادەیی کوردستان لە شارى هەولێر کرد، کە بۆ لە نزیکەوە ئاشنابون بەسیستمى خوێندن سەردانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کردبوو.
ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (١٣/٣/٢٠٢٢) فێرخوازانى ئامادەیی کوردستان تاقیگەکەمانى بەشى بایۆمیدیکاڵیان بەسەرکردەوە و بەوردى ئاشنایى کارى تاقیگەکان بوون، لەوانە تاقیگەى میکرۆبیۆلۆجی پزیشکی، فیسیۆلۆجى و پێکهاتەى جەستەیی مرۆڤ و، تاقیگەی گەردیلە و بۆماوەییەکان.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى تاقیگەکانى بەشەکەدا، لەلایەن مامۆستایانى سەرپەرشتیار کورتە باسێک لە بارەى پێکهاتەى تاقیگەکە و چۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکان و سیستمى خوێندن لە تاقیگە پێشکەش بە فێرخوازانى ئامادەیی کوردستان کرا، هەروەک وەڵامى ئەو پرسیارانەشیان دایەوە، کەلەلایەن فێرخوازانەوە ئاراستەیان کرا.
لە کۆتایدا، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان سوپاسى ئەو پێشوازیەیان کرد، کە لێیان کرا لەهەمانکاتدا سەرسامى خۆیان پیشاندا بەئاستى پێشکەوتویی تاقیگەکان و ئامێرى تاقیگەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر.