فێرخوازانى ئەندازیارى تەلارسازى گەشتێکی زانستی بۆ پەرستگەی لالش دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (10-5-2023)، سەرۆکایەتى بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم ڕێکخست.
لە میانەى ئەو گەشتە زانستیەدا، کە بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سانا محمد عومەر و پرۆفیسۆری یاریدەدەر ئەسما ئەحمەد بەڕێوەچوو، فێرخوازان لە قەزاى شێخان سەردانى پەرستگەی لالشى ئێزیدیەکانیان کرد.
لە میانەى گەشتە زانستیەکەیاندا، مامۆستایانى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن لوقمان سلێمان یەکێک لە سەرپەرشتیارانى پەرستگەکە پێشوازییان لێکرا، ئینجا کورتە باسێکی مێژوویی لەبارەى بونیادنانی لایەنى تەلارسازیی پەرستگاکە پێشکەش بەفێرخوازان کرد، ڕوونی کردەوە مێژووەکەی پەرستگەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دوانزەهەمی زایینی.
لە بەشێکى دیکەى سەردان و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پەرستگەکەدا، فێرخوازان چەندین پرسیارى مێژوى و تەلارسازیان ئاراستەى سەرپەرشتیارانى پەرستگەکە کرد، ئەوانیش وەڵامى پێویستى پرسیارەکانى تایبەت بەلایەنى مێژوویی و لایەنى تەلارسازی و دیزاینەکەى فێرخوازانیان دایەوە.
لەکۆتایی گەشتەکەدا مامۆستایان و فێرخوازان سوپاسی لوقمان سلێمانیان کرد، بۆ پێدان زانیارى و شیکردنەوەى لایەنە جیاکانى چۆنیەتى بونیادنان و لایەنى تەلارسازى و مێژوى پەرستگەکە.