فێرخوازانى بایۆمدیکاڵ لە نەخۆشخانەى سۆرانى تایبەت بەشداریان لە چەند چالاکیەکى پراکتیکى کرد
لە درێژەی ئەو دەرفەتە جۆراوجۆرانەی فێربوون و ڕاهێنان، کە سەرۆکایەتى بەشی بایۆمدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ فێرخوازانى دەڕەخسێنێت، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٠/٥/٢٠٢٣) بە سەرپەرشتی دکتۆر زيناث شێخ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم سەردانى نەخۆشخانەی سۆرانى تایبەتیان لە شارى هەولێر کرد.
بەگەیشتنیان، لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەکە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، دواتر دەرفەت بەفێرخوازان درا بەشەکانى نەخۆشخانەکە بەسەر بکەنەوە و بەشێوەیەکى پراکتیکى چالاکى زانستى ئەنجام بدەن و لە نزیکە ئاشناى کاروبارە پزیشکی و تەندروستیەکانى نەخۆشخانەکە ببن.
لەو چوارچێوەیەدا لە بەشى تاقیگەی بایۆکیمیادا لەلایەن ستافى تاقیگەکە ڕوونکردنەوە سەبارەت بە پشکنینی جۆراوجۆرەکان پێشکە بەفێرخوازان کرا، وەک پشکنینی جگەر، پشکنینی گلوکۆزی خوێن، پشکنینی گورچیلە و پشکنینی هۆرمۆنەکان درا.
لە بەشێکى دیکەدا، بەوردى و بەشێوەیەکى کردارى فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتی وەرگرتنی خوێن و پلازما و گواستنەوەى خوێن لە بانکی خوێن کران، سەبارەت بە سەنتەری جوانکاریش، خوێندکاران ئاشنا بوون بە جۆرە جیاوازەکانی لەیزەر و، چۆنیەتی بەکارهێنانی لەیزەر بۆ لابردنی موو، PRP بۆ چارەسەری زیپکە، هەروەها ئامێری جۆراوجۆر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست بۆ فێرخوازان ڕونکرایەوە.