فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە نەخۆشخانەى پاکى بەشدارى لە سمینارێکى تایبەت بەکارامەیی گەیاندن دەکەن
لە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٦/١٠/٢٠٢٣) فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، سەردانى (نەخۆشخانەى پاک)یان لە شارى هەولێر کرد و، بەشداریان لە سمینارێکى تایبەت بەکارامەیی گەیاندن و پەیوەندیکردن کرد، کە لەلایەن لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەری دکتۆر سەلیم سەعید زەنگەنە ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی لە نەخۆشخانەی باکی پێشکەش کرا.
لە میانەى پێشکەشکردنى سمینارەکەیدا، دکتۆر سەلیم سەعید کە بە شارەزایی لە بواری پزیشکی و کارامەیی گەیاندن پەیوەندیکردن ناسراوە، زانیاری و ئەزموونی خۆی بۆ فێرخوازان باس کرد، بۆ ئەوەش تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی پەیوەندی کاریگەر لە کەرتی چاودێری تەندروستی و، جەختی لەسەر گرنگی هاوسۆزی و گوێگرتنی چالاک لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشەکان و هاوکارانیان کردەوە. هەروەک گرنگی پەرەپێدانی تواناکانی گفتوگۆ و پەیوەندیکردن وەک لایەنێکی جەوهەری پێشکەشکردنی چاودێری تەندروستی کوالیتی بەرز باسى کرد، ئەوەشى نیشاندا کە چۆن ئەموکارامەیییانە دەتوانن پەیوەندییەکانی نەخۆش و پزیشک بەرز بکەنەوە و، ببنە هۆی دەستنیشانکردنی باشتر و لە کۆتاییدا دەرئەنجامەکانی نەخۆش باشتر بکەن.
فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ بەشدارییان لە گفتوگۆ و بابەتەکانى سمینارەکەدا کرد، ڕونیشیان کردەوە، کە سوودێکی زۆریان لە ناوەڕۆکى سمینارەکەدا وەرگرت، وتیشیان ئەم کارامەیییانە نەک تەنها سوود بە هەوڵە ئەکادیمییەکانیان دەگەێنێت، بەڵکو بۆ پیشەی سەرکەوتوو لە بواری پزیشکی بایۆلۆجیدا ئامادەمان دەکات.