فێرخوازانى بەشى ئینگلیزى لە زانکۆى جیهان-هەولێر و زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێر دیبەتى زانستى ئەنجام دەدەن
لە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤)، بەشی زمانى ئینگلیزیی لە زانکۆی جیهان-هەولێر میوانداری فێرخوازانى بەشی زمانى ئینگلیزی لە پەروەردەى بنەڕەتى زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێریان کرد.
فێرخوازانى فێرخوازانى بەشی زمانى ئینگلیزی لە پەروەردەى بنەڕەت بەسەرپەرشتى مامۆستایان (دکتۆر حەیدەر سابر حەسەن، دکتۆر بوخاری عەبدوڵڵا رەسووڵ) لەلایەن سەرۆکایەتى بەشى زمانى ئینگلیزى لە کۆلێژى ئاداب و هونەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر پێشوازییان لێکرا، پاشان لە هۆڵى (VIP) زانکۆ دیبەتێکى زانستیان بەڕێوەبرد.
لە میانەى دیبەتەکەدا، کە بەئامادەبوونى فێرخوازانى هەردوو بەشى زمانى ئینگلیزى بەڕێوەچوو، گفتوگۆیان لە بوارى داهێنان و هەوڵ و تێکۆشان و ئەزمونى تاکەکەس کرد. هەروەها، گفتوگۆیان لەبارەى ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد (AI) لە بەهێزکردنی داهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا کرد، بە تایبەتی کاریگەرییەکانی لەسەر پەروەردە.
دوای بەڕێوەچوونى دیبەتەکەدا، فێرخوازانانى میوانان سەردانی چەند بەش و ناوەندێکى جیایان لە زانکۆی جیهان-هەولێر کرد، . بە تایبەتی سەردانی “ماڵی کوردی” و “ناوەندی ڕۆشنبیری” ، بۆ ئەوەش مامۆستاى یاریدەدەر فریشتە محەمەد، لەگەڵ چەندین فێرخوازێکى بەشی زمانى ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، هاوڕێیەتى میوانەکانیان کرد و، شوێنە گرنگەکانی زانکۆ و لەبارەی گرنگی هەر شوێنێکەوە قسەیان بۆ کردن.
ئەم هاوکاری زانستی و گۆڕانکاری ڕۆشنبیری نێوان زانکۆکانی هەستێکی کۆمەڵایەتی و تێگەیشتنی هاوبەشیشی لەنێو بەشداربووانی لە دوو زانکۆی جیاوازدا بەرهەمهێنا. سەردانی فێرخوازان و مامۆستایان لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بۆ زانکۆی جیهان-هەولێر، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دروستکردنی پرى زانستی نێوانیان و بەرزکردنەوەی تێڕوانینی پەروەردەیی بە هاوبەشکردنی زانیاری و نیشاندانی ڕێز بۆ فەرهەنگ.