فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى لە تەلارسازى لە پیشانگەیەکدا توانا زانستیەکانیان نمایش دەکەن
سێ فێرخوازى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە پیشانگەیەکدا، بەرهەم و توانا زانستیەکانیان نمایش دەکەن و، ئامادەبوانى پیشانگەکەش ستایشى کارەکانیان دەکەنز
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٢٢/٢/٢٠٢٢) سێ فێرخوازى بەشى ئەندازى تەلارسازى، کە پێکهاتبون لە (عەلى فازیل ئیبراهیم، ئارى سەردار عوسمان و، شاهین ئەیوب خضر) لە هۆڵى مامۆستا سەعد عەبدوڵلا بەچەند پڕۆژەیەکى زانستیان بەشداریان لە پیشانگەیەکى تایبەت کرد.
لەو پیشانگەیەدا، کە بەبۆنەى (٦٩) ساڵەى دامەزراندنى یەکێتیى قوتابیانى کوردستان ڕێکخرابوو، بەئامادەبونى د.ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە و، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و، ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایان و فێرخوازان بەڕێوەچوو، فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە گۆشەیەکى پیشانگەیەکەدا بەرهەمە زانستیەکانیان نمایش کردبوو، لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەرهەمەکانیان، وەزیرى پەروەردە و پارێزگارى هەولێر بەوردى پرسیاریان لەبارەى پڕۆژەکانیان و چۆنیەتى کارکردن لە پڕۆژەکەیان ئاراستەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، ئەوانیش بەشێوەیەکى زانستى وەڵامى پرسیارەکانیان دایەوە، بۆ ئەوەش لێپرسراوانى ئامادەبوو، دەستخۆشیان لە فێرخوازان کرد و، هیوایان خواست لە داهاتوودا و، لە ژیانى دواى زانکۆ ڕۆڵى گرنگ بگێڕن لە بوژانەوەى ژێرخانى کوردستان.