فێرخوازانى بەشى تەلارسازی دیزاینى هۆتێلەکان بەسەردەکەنەوە
لە بەردەوامى ئاشناکردنى فێرخوازانى بەشى تەلارسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەدیزاینى تەلار و باڵەخانە جیاکان، فێرخوازان چەند هۆتێلێکیان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
ڕۆژى ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (19/9/2022) سەرۆکایەتى بەشى تەلارسازى سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم ڕێکخست، لە میانەى ئەو سەردانەدا کە بەسەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر سەنا محەمەد عومەر لە چوارچێوەى بابەتى (دیزاینی تەلارسازی – دیزاینی هۆتێل) بەڕێوەچوو، فێرخوازان هەریەک لە دیزاینى هۆتێلەکانى سەن (Sun) و ئەکاسیا (Acacia)یان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى هۆتێلەکاندا، لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار بەوردى باسى دیزاینى هەر یەک لە هۆتێلەکانى بۆ فێرخوازان کرد بەتایبەت لە بوارى ئەندازیارى و چۆنیەتى دیزاینکردنى لایەنى تەلارسازی IV، و پێکهاتەکانی و سروشتی دیزاینی تەلارسازی هۆتێلەکانى بە وردى بۆ باسکردن، وەک میکانیزمی دیزاینکردن بۆ (هۆتێلەکان) و پەیوەندییە کاراییە دروستەکانی نێوان هەموو فەزاکان لە بوارى تەلارسازى هۆتێلدا.