فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن بەسەردانێکى زانستی رۆژنامه‌ی (خه‌بات)یان بەسەرکردەوە
سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوام لە ڕێکخستنى گەشتە زانستیەکانى بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاکان، لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٨/١١/٢٠٢٣) فێرخوازانى قۆناغى دووەم به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستای وانه‌ی دیزاین، (وشیار محەمەدئەمین)، لە شارى هەولێر سه‌ردانی ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات) ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان)یان كرد.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات) پێشوازیی كران، دواتر (دڵشاد وه‌سانی) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین؛ به پوختی باسی له مێژووی ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات) كرد و قۆناغه‌كانی ده‌رچوون و كاركردنی رۆژنامه‌كه‌ی به‌گشتی بۆ فێرخوازان باسکرد.
پاشان فێرخوازان به‌شی راگه‌یاندن لە زانكۆی جیهان به‌شه‌كانی (كتێبخانه، ئه‌رشیف، به‌ڕێوه‌به‌ری دیزاین، و به‌شی دیزاین)ـی ڕۆژنامه‌كه‌یان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى شێوازى کارکردنى هەریەک لە بەشەکان بوون، بەتایبەت لە بەشى دیزاینى ڕۆژنامەى خەبات فێرخوازان بەشێوەیەکى پراکتیکى ئاشناى هەنگاوەکانى دیزاینى ڕۆژنامە کران، بۆ ئەو مەبەستەش (سه‌نگه‌ر حوسێن) دیارترین دیزاینه‌ری ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات) باسی له قۆناغه‌كانی دیزاینكردن و پرۆگرامی دیزاینی ڕۆژنامه‌كه و، چۆنێتی كاری هونه‌ری و نه‌خشه‌كێشانی ڕۆژنامه‌كه‌ی بۆ فێرخوازان روونكرده‌وه و، وه‌ڵامی پرسیاری چه‌ند فێرخوازێكی له‌باره‌ی چۆنێتی دیزاینكردنی لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌كه كرد.
هەر لە میانەى ئەو گه‌شته زانستییه‌دا، فێرخوازان به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی فێرخوازان ئاشناى وردەکارییەکانى قۆناغانهکانی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری بوون بەتایبەت چۆنیەتى ئامادەکردنى لاپەڕەکان له‌لایه‌ن به‌رپرسی لاپه‌ڕه‌وه کە بەهاوکارى ستافێک له په‌یامنێر ڕۆژانە راپۆرته‌كانیان ئاماده ده‌كەن و، دواتر لە به‌شی دیزاین دیزاینیان بۆ دەکرێ، دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین و سه‌رنووسه‌ر بڕیار له كۆتایی قۆناغه‌كه ده‌ده‌ن و ڕەوانەى چاپ دەکرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م گه‌شته زانستییه ئه‌وه بۆ فێرخوازان ڕوونکرایەوە، كه به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی كاری دیزاین ده‌كه‌ن له‌ڕووی ئه‌كادیمییه‌وه زانیاری ئه‌وتۆیان نییه هێنده له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی به‌هره‌مه‌ندییه‌وه كار له‌سه‌ر دیزاین ده‌كه‌ن، بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستاى سەرپەرشتیار ڕونیکردەوە، كه فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر هونه‌ری دیزاین ڕاده‌هێنرێن و ته‌واوی لایه‌نه گرنگه‌كانی بواری دیزاین به ئهپڵهكیشن و ورده‌كارییه‌كان و ئایكۆن و به‌شه‌كانی ده‌خوێندرێت. هه‌روه‌ها باسی له گرنگی به‌شداری فێرخوازان كرد له پێشخستنی ڕۆژنامە له‌ڕووی دیزاینه‌وه به‌و شێوه ئه‌كادیمی و نوێگه‌رییه كه له زانكۆ له‌سه‌ر ده‌خوێنن.
له كۆتایی گه‌شته‌كه‌دا، ستافی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، خۆشحاڵیان بۆ ئه‌م گه‌شته زانستییه‌ی به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی جیهان-هەولێر ده‌ربڕی و، له‌لایه‌ن مامۆستا وشیار حەمەدەمین سوپاسی به‌رپرسانی ڕۆژنامه‌كه كرا بۆ پێشوازی و خستنه‌ڕووی كاری رۆژانه‌یان له بواری میدیایی و به‌تایبه‌تی دیزاینى ڕۆژنامە.