فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن بە گەشتی زانستی دەزگای سەتەلایتی کوردستان TV بەسەردەکەنەوە
سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى سیاسەتى ئاشناکردنى فێرخوازان بە ژینگەى کارکردن گەشتێکی زانستی بە سەرپەرەشتی مامۆستای یاریدەدەر ئاراد حەسەن زادە بۆ دەزگاى سەتەلایەتى کوردستان TV لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لەمیانەى ئەو گەشتە زانستیەدا، کە ڕۆژى یەک شەممە رێکەوتی ٣/٣/٢٠٢٤ بەڕیوەچوو، فێرخوازانى قۆناغى یەکەم سەرەتا لەلایەن لە لایەن هەیفا خان بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەزگا ێیشوازیان لێکرا، پاشان زەردەشت ئەحمەد بەرپرسی بەشێ هەواڵ هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى ستۆدیۆی هەواڵ و، لەوێ باسى وردەکاریەکانی ستۆدیۆی بۆ کردن، هەر لە چۆنیەتی تۆمارکردنی هەواڵ لە ستۆدیۆ و بەکارهێنانی کامێرا و چۆنیەتی دیزاینکردنی بەکگراوند و ڤیدیۆ واڵ تا چۆنیەتی بەڕیوەبردنی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی، هەر لە ژووری هەواڵ دکتۆر فەلاح بەرپرسی بەشی نووسینی هەواڵەکان بە زمانی عەرەبی باسى لە چۆنیەتی ئامادە کردن و نوسینی هەواڵ بۆ فێرخوازان کرد، ئینجا بە شێوەیەکی تێر و تەسەل سەرچاوەکانی هەواڵى بۆ فێرخوازان شی کردەوە.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا لەلایەن بەڕێز هێمن دەرهێنەری هەواڵ لە کوردستان تی ڤی لە بەشێ ستۆدیۆی هەواڵ کارەکانى بەشەکەیانى بۆ فێرخوازان باسکرد، هەروەک ڕونکردنەوەى پێویستى لەبارەى کاریگەری بەرهەمهێنانی بەرنامە و هەواڵ و، چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی ستۆدیۆى لە ژووری کۆنترۆڵ بۆ فێرخوازان شیکردەوە.
لە کۆتایشدا لە بەشی پەیوەندیەکان لە تەلەڤزیۆن باس لە ئەرکەکانی بەشەکە بۆ فێرخوازان کرا، گەشتە زانستیەکەش بووە جێى سەرەنج و خۆشحاڵى فێرخوازان.