فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن سەردانى تەلەڤزیۆنی کوردستان TV دەکەن
ڕۆژی چوارشەممه ڕێکەوتی (2023/11/15)فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە گەشتێکی زانستى، سەردانى نوسینگەى سەرەکى تەلەڤزیۆنی کوردستان TV یان لە شارى هەولێر کرد.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن ستافى کەناڵەکە پێشوازیان لێکرا، پاشان لەلایەن لە ستۆدیۆى کەناڵەکە لەلایەن ئیسماعیل هەرەکى دەرهێنەرى کەناڵەکە باسى لە کارى ستۆدیۆ و چۆنیەتى کارکردنى میدیاکاران لە ستۆدیۆ بۆ فێرخوازان کرد بەتایبەت باسى لە چۆنیەتى بەرهەمهێنان و دەرهێنانى بەرنامەکان لە ستۆدیۆ بۆ فێخوازان باسکرد.
فێرخوازان لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، ژورى هەواڵى کەناڵەکەیان بەسەرکردەوە، لەوێش لەلایەن بەرپرس و کارمەندانى ژورى هەواڵى کەناڵەکە باس لە چۆنیەتى ئامادەکردن و ڕێکخستن و پێداچونەوەى هەواڵ و بڵاوکردنەوەى هەواڵ کرا، بەشەکانى سۆشیال میدیا و مۆنتاژ و کۆنتڕۆڵ چەند وێستگەیەکى دیکەى سەردان و بەسەرکردنەوەى فێرخوازان بوو و لە نزیکەوە ئاشناى چۆنیەتى کارکردنى میدیاکاران و کارمەندانى هەریەک لەو بەشانە بوون.