فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى بانکى هەرێم (RT) بۆ بازرگانى دەکەن
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٨/١٢/٢٠٢١) لە بەردەوامى چالاکییە زانستییەکانی بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ دەوڵەمەندکردنی زانیارییە پراکتیکەکانى فێرخوازان، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر بوشرى عەلى زەینەڵ و مامۆستاى یاریدەدەر لەیلى بەهجەت شەریف سەردانیەکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشەکە بۆ بانکى هەرێم (RT) بۆ بازرگانى لە شارى هەوڵێر ڕێکخست.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، لەلایەن غازی حەسەن محەممەد شەریف مامەندی بەڕێوبەری ڕێگەپێدراوی بانک و بەئامادەبوونی ڕیدار ڕوار بەرپرسی حەواڵەکردنى ناوخۆیی RTGSی ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەبارەى کاروبارى بەبانکەکە پێشکەش بەفێرخوازان کرد، کە بریتین لە کاروبارى دارایی بازرگانی (Trade Finance) وەک یەکێک لەگرنگترین خزمەتگوزاری حەواڵەکردنى ناوخۆیی و دەرەکیە، ئەوەشى ڕونکردەوە لە بەشى خزمەتگوزارى کڕیار کە ڕووکاری سەرەکی بریتیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیار، هاوکات زانیارى لەبارەى بەشەکانى پابەندبوون و مەترسیەکان کە بەرپرسە لە چاودێریکردنی چالاکی بانکەکە و پابەندبوون بە یاساکانی بانکی ناوەندی عێراق پێشکەش بەفێرخوازان کرد، لەگەڵ ئاشناکردنیان بە بەشی سپیکردنەوەى پارە بۆ پشکنینی سەرچاوەکانی دەستگەیشتنی کڕیار بەپارە .
لەبەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان لەلایەن بەڕێوەبەرى ڕێکپێدراوى بانکەکە ئاشناى بەشى (credit) کران، کە تایبەتە بە پێدانی قەرز و دڵنیابوون لەوەی کە بانک زامنی تەواوی هەیە بۆ وەرگرتنەوە پارەی قەرز، هەروەها بەشی یاسایی بەرپرسە لە ڕێکخستنی قەرزەکە و ڕێکارە یاساییە پێویستەکان و دواجار بەشی ئامێرەکانی ئەتم (ATM) بەرپرسن لە دابەشکردن و هێشتنەوەی ئامێرەکانی ئاڵوگۆر لەسەر ناوچە جیاکان.
بانکی هەرێمی بازرگانی یەکێکە لەو بانکانەی مۆڵەتی پێدراوە و, خزمەتگوزاری جۆراوجۆری بازرگانی و وەبەرهێنان پێشکەش بە هەردوو کۆمپانیا و تاکەکان بکات وەک حیسابەکانی ئێستا و حیسابی پاشەکەوت و خزمەتگوزاری بانکی ئۆنلاین و دارایی بازرگانی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان و، پرۆژەکان، خزمەتگوزاری جێگیرکردن بۆ دانیشتوانی کۆمپانیا و مامەڵە بازرگانییە نێودەوڵەتیەکان لە ڕێگەی سیستەمی سویفتەوە بۆ جێبەجێکردنی پارەی بیانی و ناوخۆیی لەسەر ئاستی جیهانی بە دراوە جۆراوجۆرەکان، لەوانە دۆلار، سەربارى جێبەجێکردنى سیستەمى (RTGS) بۆ هەماهەنگى ناوخۆیی.