فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر سەردانى کۆمپانیاى (High Tech – IT Company) دەکەن
سەرۆکایەتى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی سێیەم بۆ (High Tech – IT Company) ڕێکخست، بە ئامانجی ئاشناکردنی فێرخوازان بە نوێترین تەکنەلۆجیا لە بواری پاراستنی داتا و تۆڕەکان.
لەو سەردانە زانستیەدا، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٦/٣/٢٠٢٤) بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر لەیس ڕزوقی بەڕێوەچوو، فێرخوازان لەلایەن ئەندازیار ئارام فازڵ پێشوازیان لێکرا، پاشان ڕوونکردنەوەیەکی گشتى سەبارەت بە چۆنیەتی پاراستنى داتا و تۆڕەکان و ئامێرە پێشکەوتووەکان لە بواری زانیاری و کۆمپانیاکان پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى ئەو ئامێر و کەلوپەلانە کران، کە کە لەو بوارەدا بەکاردەهێندرێن، بەتایبەت ئەوانەى پەیوەستن بە تەکنیکەکانی پاراستن و شیکاری ئاسایش.
سەردانەکە دەرفەتێک بوو بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و ئەزموون لەڕێگەی کارلێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسانی پسپۆڕی بواری تەکنەلۆژیا، هەروەها ئاگاداربوون لە نوێترین پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی بواری زانستی کۆمپیوتەر.