فێرخوازانى بەشی وەرگێڕان سەردانى کتێبخانەی زەیتون دەکەن و ئاشناى بەشە جیاوازەکانى دەبن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر زینە مەحموود، لە چوارچێوەی خولی گێڕانەوەی ئینگلیزی، سەردانی کتێبخانەی زەیتونیان کرد.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن ناز فەلەکەددین کاکەیی بەڕێوەبەری کتێبخانە بە گەرمی پێشوازیییان لێکرا، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشی ئەرشیف و زمانى ئینگلیزیدا، لەوێدا ئاشناى کۆمەڵەیەکی بەرفراوان لە کەرەستە و سەرچاوەى جۆراوجۆرى زانستى و خوێندنەوە بە زمانی ئینگلیزی بوون، هەر لە بەرهەمە کلاسیکییەکانەوە تا بەرهەمە هاوچەرخەکان. هەر لە مانەى سەردانەکەیان و بۆ بەهێزکردنی ئاستى فێربوونیان، مامۆستاى سەرپەرشتیار چالاکیی جۆراوجۆرى بە فێرخوازان کرد، لەوانە گێڕانەوەی چیرۆکى جیاوازی بە زمانى ئینگلیزی، کە پێشتر بەدواداچونیان لەسەر کردبوو، لەوانە کورتە چیرۆک، ڕۆمان و ژیاننامە. چالاکییەکان پێویستیان بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و داهێنان هەبوو، چونکە لە ماوەی دیاریکراودا کاریان دەکرد بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی هەر بەشێک.
دوای تەواوکردنی ئەرکەکان، بەشداری فێرخوازان لە کتێبخانەى زەیتوون بەشداریان لە گفتوگۆیەک کرد بۆ هاوبەشکردن و شیکردنەوەی وەڵامەکانیان. بەشداری چالاکانە و بەشدارییە تێڕامانەکانیان لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار دەستخۆشی لێکرا، لە کۆتایشدا سەردانە ئەزموونێکی دەوڵەمەندکەری بۆ فێرخوازان ڕەخساند بەتایبەت لە توانای گێڕانەوەی چیرۆکەکان بە زمانى ئینگلیزی.