فێرخوازانى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی سەردانى فەرمانگەى پرۆتۆکۆڵ لە هەرێمی کوردستان دەکەن
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٦/٣/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ فەرمانگەى پرۆتۆکۆل لە هەرێمی کوردستان ڕێکخست.
بەگەیشتنیان فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن دکتۆر شێرزاد ئازاد سوڵتان سەرۆکى فەرمانگەى پرۆتۆکۆل لە هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا، لە دیدارێکدا کورتەیەکى لەبارەى کارەکانی فەرمانگەى پرۆتۆکۆل و گرنگی پەیڕەوکردنی بنەما و ڕێسا دروستەکانی پرۆتۆکۆڵ لە مەراسیمە جیاجیاکاندا پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هاوکات فێرخوازان کۆمەڵێک پرسیارییان سەبارەت بە سروشتی کارەکانی فەرمانگەکە بەتایبەت لە کاتی وەرگرتنی شاندە فەرمیەکان و، چۆنیەتى ڕاهێنانى فەرمانبەران لەسەر ڕاهێنانى فێرخوازان ئاراستەى سەرۆکى فەرمانگەکە کرد، ئەویش وەڵامى پێویستى فێرخوازانى دایەوە.
گەشتە زانستیەکە بووە دەرفەتێکى گرنگ بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بە وردەکارییەکانى کارى دیبلۆماسى و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ شاندە فەرمیەکان و، ڕایکردنى کاروبارە دیبلۆماسیەکان.