
فێرخوازانى بەشی یاسا سەردانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی کوشتن و خۆکوژی دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 7, 2026
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتى بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی زانستی مەیدانی بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە هەولێر / نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی کوشتن و خۆکوژی ڕێکخست.
سەردانەکەى فێرخوازان، بە سەرپەرشتی دکتۆر عیماد فاتیح ئیسماعیل بەڕێوەچوو، لە کاتى گەیشتنیان فێرخوازان لەلایەن عەقید سیروان حەمید حسێن، بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی کوشتن پێشوازییان لێکرا، پاشان کورتەیەکى لەبارەى بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوان و بەشە جیاوازەکانی و میکانیزمەکانی کارکردنیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا عەقید سیروان حەمید حسێن ئاماژەی بەو تاوانانە کرد، کە تایبەتن بە نووسینگەکەیان، لەگەڵ جۆرەکانی تاوانی کوشتن و هۆکارەکان و ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان، کە یارمەتی لێکۆڵەران لە ئاشکراکردنی تاوانەکان دەدەن، جگە لەوەش باسى لەو ڕێکارە یاساییانە کرد، کە لە چوارچێوەى جۆرى تاوانەکان و بە گوێرەى یاسا بەرکارەکان دەیگیرنە بەر.
لە کۆتایی سەردانەکەیاندا، بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی کوشتن دەرفەتى بە فێرخوازان دا پرسیار و سەرەنجەکانیان بخەنە ڕوو، بۆ ئەوەش عەقید سیروان حەمید حسێن بە وردبوونەوە و ئاماژەدان بە لە لایەن و ڕێککارە یاساییەکان و بەڵگە تاوانکارییەکان. وەڵامی پرسیارە زانستییەکانی فێرخوازانى دایەوە.
فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار سەردانی کۆمپانیای الانوار بۆ بازرگانی گشتی دەکەن
You may also like


