فێرخوازانى تەندروستى کۆمەڵ لە نزیکەوە ئاشنایی دۆخى تەندروستى دەکرێن
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کاروبارەکانى نەخۆشخانە و بنکەکانى تەندروستى، سەرۆکایەتى بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
لە میانەى ئەو سەردانەیاندا، کە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٦/٢/٢٠٢١) بۆ بنکەى تەندروستى (هرشام)ى حکومى ڕێکخرابوو، فێرخوازانى قۆناغەکانى دووەم و سێیەم بەشداریان تیدا کرد.
لەو سەردانە مەیدانیەیاندا، بەشە جیاکانى بنکەکەیان بەسەرکردەوە بەتایبەت یەکەى نەخۆشییەکانى ژنان، یەکەى پزیشکى منداڵان، بەشى پێکوتان و دەرمانخانە.
هەر لەو سەردانەیاندا، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشنایی چۆنیەتى مامەڵەى پزیشکان و کارمەندانى تەندروستیان لەگەڵ ئەو نەخۆش و هاوڵاتیانە کرد، کە مەبەستى چارەسەرکردن سەردانى بنکەکەیان کردبوو.